گەشتی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەکاتەوە

01/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای شەش مانگ گەشتی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەکاتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی خشتەی گەشتەکانی بڵاویکردەوە و بەپێی ئەو خشتەیە رۆژی یەکشەممە سەعات ٢ و ٥٥ دەقەی دوانیوەڕۆ گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران و  بە پێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.

دەستپێکردنەوەی ئەو گەشتانە، لە دوای بڕیاری حکومەتی ئێران دێت کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بەھۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا گەشتەکان راگیرا بوون.