تاران: لەگەڵ واشنتۆن گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتن بۆ ھەڵگرتنی سزاکان
کوردسات نیوز
سەرۆکی وەفدی دانوستکاری ئێران رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ڤێنا لەگەڵ ئەمریکا گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن بۆ ھەڵگرتنی سزاکانی سەر تاران.
عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی وەفدی ئێران لە کۆبوونەوەی ڤێنا رایگەیاند، لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن بۆ ھەڵگرتنی سزاکان لەسەر تاران، بە تایبەت سزای سەر کەرتی نەوت و بانک و دەرکردنی کۆمپانیاکان لە لیستی ڕەش.
عەباس عێراقچی وتیشی، لەگەڵ واشنتۆن گفتوگۆیان لە سەر خاڵە ناکۆکەکانی نێوانیان کردووە لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی.
|