نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٨٦ دۆلاری تێپەراند
کوردسات نیوز
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برینت بە نزیکەی ٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی بەرزبووەوە و بە ٨٦ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھەروەھا نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بەرزبووەوە و بە ٨٢ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن سعودیە و رووسیاوە، بووەتە ھۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا. شارەزایانی بواری ئابوریش پێیان وایە لەم مانگەدا نرخی بەمیلێک نەوت دەگاتە ٩٠ دۆلار.
لە ماوەی زیاتر لە ٢ ساڵی رابردوودا، ئەمە یەکەمجارە نرخی نەوت لە جیھاندا بۆ ماوەی شەش ھەفتەی یەک لە دوای یەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
|