نرخی نەوت بەرزبووەوە

02/08/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی کەمبوونەوی نەوت لە کۆگاکانی ئەمریکا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرێژەی لەسەدا یەک بەرزبووەوە و لەدوای مانگی نیسانەوە بەرزترین نرخی تۆمارکرد.

دوای سێ رۆژ لە دابەزینی بەردەوام، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، ئەمڕۆ نرخەکەی رووی لە بەرزبوونەوە کرد، نەوتی خاوی برێنت بۆ گرێبەستە دواخراوەکان ٩٢ سەنت و بە رێژەی ١.١% بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٥ دۆلار و ٨٣ سەنت، نەوتی خاوی تاکساسیش ٨٤ سەنت بەرزبوویەوە و گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٢١ سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە کاریگەری کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکایە و ھەفتەی رابردوو بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ١٥.٤ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.