لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا شورتەی عێراقی تووشی پێنجەم شکست ھات

01/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە کۆتا جەولەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، یانەی شورتەی عێراقی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئیستقلالی ئێرانی بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام پێ دۆڕاند .

دوای تێپەڕبوونی تەنیا ١٤ دەقە بەسەر یارییەکەدا، داوەر لێدانێکی سزای بۆ ئیستقلال ھەژمار کرد و لە ڕێگەیەوە شێخ دیاباتی گۆڵی سەرکەوتنی تیپەکەی تۆمارکرد.


سەرەڕای ھەوڵەکانی یانە عێراقییەکە بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە لە گێمی دووەمدا، بەڵام ھەوڵەکانیان بێ ئاکام بوو و بە دەستی بەتاڵەوە گەڕانەوە بۆ عێراق.


یانەی شورتە لە ٦ یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان پێنج جار تووشی شکست ھاتووە و تەنیا یەک سەرکەوتنیشی بەدەستھێناوە و بە پلەی چوارەمی کۆمەڵەی سێیەمەوە ماڵئاوایی لە چامپیۆنز لیگ کرد.