بەھۆی پەلامارێکی بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان ٣٠ سەرباز بێسەروشوێن بوون

01/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی پەلامارێکی بزوتنەوەی تاڵیبان لە باشووری خۆرھەڵاتی ئەفغانستان، ٣٠ سەربازی سوپای ئەو وڵاتە، بێسەروشوێن بوون.

بە پێی میدیاکانی ئەفغانستان، دوابەدوای ھێرش و پەلامارەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ سەر ھەرێمی گەزنی لە باشووری خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە، ٣٠ سەربازی سوپای ئەفغانستان بێسەروشوێن بوون.


چەکدارەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان ھێرشیان کردە سەر سوپای ئەفغانستان لە ھەرێمی گەزنی و شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان ھەردوولا ڕوویدا و چەند سەعاتێک بەردەوام بوو.


سەرچاوەیەکی ئەمنیش ڕایگەیاندبوو، بەھۆی پەلامارەکانی تاڵیبان، دەیان سەرباز و چەکداری بزوتنەوەکە کوژراون.