ھاوپەیمانی فەتح وەک کوتلەیەکی یەکگرتوو بەشداری لە ھەڵبژاردنی داھاتوو دەکات
کوردسات نیوز
ھاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، وەک کوتلەیەکی یەکگرتوو بەشداری لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، دەکەن.
نەعیم عەبودی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ھاوپەیمانی فەتح ناوی سەرجەم کاندیدەکان یەکلایی دەکاتەوە و شەوی ڕابردووش ناوی بەشێک لە کاندیدەکانی ڕادەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، کردبوو.
ڕوونیشیکردەوە، ھاوپەیمانی فەتح وەک کوتلەیەکی یەکگرتوو بەشداری لە پڕۆسەی ھەڵژاردنی پێشخوەت دەکات کە لە چوار ھێزی سەرەکیی پێکھاتووە و بریتین لە ڕێکخراوی بەدر، سادقون، سەنەد و نوسەحیح.
پێشتریش، وتەبێژی عەسائیبی ئەھلی حەق، ڕایگەیاندبوو، ھاوپەیمانی فەتح سەرجەم دۆسیەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنی داھاتووی یەکلایی کردووەتەوە و بە یەک لیست ناوی کاندیدەکانی، پێشکەشکردووە.
|