بەریتانیا ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ھەڵدەگرێت

06/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، لە ١٩ی مانگەوە ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و بەستنی دەمامک بە ناچاری ھەڵدەوەشێننەوە، بەڵام پێویستە ھاوڵاتیانی بەریتانیا خۆیان ئامادە بکەن بۆ زیادبوونی ڕێژەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پێشبینیشی کرد، ئاماری ڕۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە بەریتانیا بۆ ٥٠ ھەزار حاڵەتی تووشبوون لە ڕۆژێکدا بەرزببێتەوە.


ڕاشیگەیاند، لە ١٩ی ئەم مانگە دەچنە قۆناغی کۆتایی لابردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە بەریتانیا، بەڵام ئەوە بەو واتایە نایەت، کە لە دوای ئەو بەروارەوە کۆرۆنا کۆتایی بێت.