تەندروستی جیهانی هۆشداری لە سەرھەڵدانی نەخۆشییەک دەدات کە زۆر لە کۆرۆنا مەترسیدارترە
کوردسات نیوز
رێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداری دەدات لە سەرھەڵدانی نەخۆشییەکی نوێ کە پێشبینی دەکات زۆر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارتر بێت.
تیدرۆس ئەدھانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە وتارێکیدا لە بەردەم کۆمەڵەی تەندروستی نێودەوڵەتی لە جنێف رایگەیاند، کۆتایی ھاتن و ھەڵوەشاندنەوەی باری نائاسایی و رێکارەکان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مانای کۆتایی ھاتنی ڤایرۆسەکە نییە، بەڵکو تائێستا مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و کۆی وڵاتانی جیھانیش ھەیە و پێویستە بەردەوام چاودێرییەکی ورد بکرێت.
وتیشی، پێویستە ھەموو وڵاتانی جیھان ئامادەکاری بکەن بۆ سەرھەڵدانی نەخۆشییەکی نوێ کە پێشبینی دەکرێت زۆر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارتر بێت و بەھۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەسەرجەم وڵاتانی جیھان بگات.
|