وەزارەتی دارایی عێراق: پەیوەندیمان بە ھەمواری بڕگە و ماددەکانی بودجەوە نییە

08/06/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق، روونکردنەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە دەدات و رایدەگەیەنێت، وەزارەت پەیوەندیدار نییە بەو گۆڕانکاریانەی لە بڕگە و ماددەکانی بودجەدا کراون.

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، دڵنیایی دەدەن بەرپرسیار نین لەو زانیاری و لێدوانە نادروستانەی ھەندێک لە پەرمانتاران دوای سەردانیکردنیان بۆ وەزارەت بڵاوی دەکەنەوە.

دەشڵێت، وەزارەتی دارایی پەیوەندیدار نییە بەو ھەموارانەی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا کراون و ئەو پڕۆژەیە ئێستا لە ئەستۆی ئەنجومەنی نوێنەراندایە.