پەرلەمانتارێکی یەکێتی: سازش لەسەر بڕگەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە ناکەین

08/06/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای بودجە دەدات و یەکێتیش پێداگرە لەسەر برگەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتی ھەواڵەکانی کوردسات نیوزدا باسی لەوەشکرد، لایەنەکان لەسەر چەند برگەیەکی کەمی بودجە ناکۆکیان ھەیە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند سەعاتی داھاتوو بگەن بە رێکەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، فراکسیۆنی یەکێتی پشتیوانی لە مانەوەی برگەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات و سازشی لەسەر ناکات.