د.لەتیف رەشید: دواکەوتنی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئاستەنگ دروست دەکات
کوردسات نیوز
د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێناو پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەدا.
د.لەتیف رەشید لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، پێزانینیان ھەیە بۆ ھەوڵەکانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەنگاونان سەبارەت بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە .
جەختیشی کردەوە لەوەی، ھەر دواکەوتنێک لە پەسەندکردنی، ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانی حکومەت و چالاکییەکانی دروست دەکات، زیانیش بە پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان دەگەیەنێت. وتیشی، پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گرەنتی کردنی پێداویستییەکان و ئاوەدانکردنەوە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و تەواوکردنیان لە شار و پارێزگاکان.
وتیشی، چاوەڕوانن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بکات، بەشێوەیەک لە ئاست چاوەڕوانی گەل و ئاستی بژێوی و خزمەتگوزاریدا بێت.
|