چوارچێوەی ھەماھەنگی: لێکۆڵینەوە لە ١٠ ترسناکترین دۆسیەی گەندەڵی دەستیپێکردووە

06/06/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرکردەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، حکومەتەکەی سودانی دۆسیەی بۆ ١٠ مەترسیدارترین دۆسیەی گەندەڵی کردوەتەوە کە سیانیان لە پارێزگای ئەنبارن.

جەبار عۆدە سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنی رایگەیاند، ھەموو ھێزە سیاسییەکان بە بێ جیاوازی درکیان بە ترسناکی گەندەڵی لەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و ئەنجامی کارەساتباری کردووە.

وتیشی، لێکۆڵینەوە لە ١٠ ترسناکترین دۆسیەی گەندەڵی دەستیپێکردوە، کە سیانیان لە پارێزگای ئەنبارن و دیارترینیان دەستگرتنە بەسەر چەندین پارچە زەویدا کە تا ئێستاش بەردەوامە.

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە دۆسیەی گەندەڵی لە پێنج وەزارەتدا کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.