لێپرسراوی مەڵبەندی٣ی هەولێر پێشوازی لە وەفدێکی مەڵبەندی هەولێری یەکگرتو دەکات

06/06/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٦/٦ د. مجید حمدامین ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی٣ی هەولێر بەئامادەبوونی بەشی پەیوەندیەکانی مەڵبەند، پێشوازی کرد لە وەفدێکی مەڵبەندی هەولێری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بەسەرۆکایەتی غازی عەلی بەرپرسی مەڵبەند.

لە دیدارێکدا وێڕای بەخێرهاتن وەفدی میوان پیرۆزبایی ٤٨ساڵەی دامەزراندنی ی.ن.ک یان ڕاگەیاند هەروەها باردۆخی ئەمڕۆی سیاسی ناوچەکە بەگشتی باسی لێوە کراو پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەردوولا تەئکیدی لێکرایەوە .