پنتاگۆن ھۆکاری بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی گەورەی لە واشنتۆن ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە واشنتۆن بیستران، بەھۆی بەرپەرچدانەوەی چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەری بچوک بووە، کە چوونەتە ناوچەیەکی ئاسمانی قەدەغەکراو.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەی بەھێز لە واشنتۆن بیستراوە و ترس لەنێو دانیشتوواندا دروست بووە و پەنجەرەی ماڵەکان لەریونەتەوە.
پنتاگۆن ئاشکراشی کرد، ھۆکاری ئەو دەنگە بەھۆی فڕینی فڕۆکەی جۆری ئێف ١٦ بووە بە خێراییەکی زۆر، کە بەرپەرچی چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەری بچووکی لە جۆری سیسنا ٥٦٠ داوەتەوە، چونکە چوونەتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو، لە ئاسمانی باکوری ویلایەتی ڤێرجینا.
لێپرسراوانی ئەمریکا دڵنیاییاندا لەوەی، ھیچ مەترسییەکی ئەمنی بوونی نییە.
|