فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە بەغداد

03/06/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا، گەیشتە بەغداد و چاوی بە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەوێت.

میدیای رەسمیی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لەسەر داوای ھاووتا عێراقییەکەی، بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ سەرکردە و گەورە بەرپرسانی عێراق، بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەغداد و دیمەشق کۆببێتەوە.

پێشتر ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، فەیسەڵ میقداد چاوی بە وەزیری دەرەوە و سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکەوێت.