كۆمسیۆن پێویستی بە دامەزراندنی 250 هەزار كارمەندە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان

03/06/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، پێویستی بە دامەزراندنی ٢٥٠ ھەزار کارمەندە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

عامر ئەلفایز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن پێویستی بە دامەزراندنی ٢٥٠ ھەزار کارمەندی گرێبەست ھەیە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی ورد بەڕێوە بچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆ ئەنجامدانی ھەلبژاردن کۆمیسیۆن پێویستی بە بودجەی ٤٠٠ ملیار دینار ھەیە، بۆ ئەوەی کێشەی نەبوونی بودجە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دروست نەبێت.
کۆمسیۆن پێویستی بە دامەزراندنی ٢٥٠ ھەزار کارمەندە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان