ھەناردەی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ٢٨٪ بەرزبووەتەوە

02/06/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی گشتی گومرکەکانی ئێران رایگەیاند، لەمساڵدا ھەناردەی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆ ٢٨٪ بەرزبووەتەوە.

ئاژانسی ھەواڵی میھر لە زاری محەمەد رەزوانی سەرۆکی گشتی گومرگەکانی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمساڵ ھەناردەی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە لە ٢٨٪، لەکاتێکدا لە ساڵی رابردوو لە ھەناردەی  ئێران بۆ عێراق، لە ٢٢٪ی بۆ ھەرێمی کوردستان بووە. 

محەمەد رەزوانی لە کۆبوونەوەی پارێزگارانی ھاوسنوری ئێران و ھەرێمی کوردستان لە ورمێ ئەو لێدوانەی داوە و راشیگەیاند، ئاسانکاری لە سنورەکان، بە تایبەت لە تەمەرچین، ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی ھەناردە بۆ ھەرێمی کوردستان. 

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکی عێراق لە ھەناردەی ئێران ١٩٪یە بە بڕی ١٠ ملیار دۆلار، پشکی ھەرێمیش ٥٪ی ھەناردەی ئێرانە و ئەوەش رێژەیەکی باشە.