سەرۆک بافڵ لە ساڵیادی کۆچی دوایی دارۆ شێخ نوری پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی دارۆ شێخ نوری، سەرکردە و شۆڕشگێڕی کوردایەتی و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کاک دارۆ یەکێکبوو لە سەرکردە خۆنەویست و دڵسۆزەکانی کوردستان و ژیانی خۆی لەپێناو گەل و سەرخستنی شۆڕشی نوێدا تەرخانکردبوو. ھەر ئەمەش وایکردبوو متمانە و خۆشەویستیی سەرۆک مام جەلال بەدەستبھێنێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ....
ئەمڕۆ ١٩ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی کاک دارۆ شێخ نوری، سەرکردە و شۆڕشگێڕی کوردایەتی و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تێدەپەڕێت.
کاک دارۆ یەکێکبوو لە سەرکردە خۆنەویست و دڵسۆزەکانی کوردستان و ژیانی خۆی لەپێناو گەل و سەرخستنی شۆڕشی نوێدا تەرخانکردبوو. ھەر ئەمەش وایکردبوو متمانە و خۆشەویستیی سەرۆک مام جەلال بەدەستبھێنێت.
ئەو نەک ھەر خۆی، بەڵکو خانەوادەکەشی نموونەی خەبات و قوربانیدان بوون و خاتوو نەرمین عوسمانی ھاوژینیشی، ژنە شۆڕشگێڕێکی ئازا و بەئەمەکی کوردستان بوو کە تاوەکو ئێستاش لە خەبات بۆ بەدیھێنانی مافەکانی کورد بەردەوامە.
ئێمە سەرکردە و شۆڕشگێڕەکانمان لەیادناکەین و یاد و یادەوەرییان ھاندەرمان دەبن بۆ بەردەوامی و خەباتمان لەپێناو سەرفرازیی کورد و کوردستاندا.
دروود بۆ رۆحی کاک دارۆ و سەرفرازی بۆ خانەوادە سەربەرزەکەی
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|