سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدواداچوون بۆ کێشەی جوتیارانی ھەرێم دەکات

31/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدواداچوون بۆ کێشەی جوتیاران و بەشەخۆراکی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، پێویستە ھەولێر و بەغداد لە ھەموو بوارەکاندا پێکەوە کاربکەن.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان کردوە و لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە ئاستەنگییەکانی بەردەم ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆک وەزیران جەختیکردووەتەوە لە گەشەپێدانی ئابوری لە ھەمو ناوچەکان بە مەبەستی زیاترکردنی دەرفەتی کار و ھاوکاریکردنی جوتیاران، داواشیکرد ھەولێر و بەغداد پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی دۆخی ئابوری ولڕت بە گشتی زیاتر پەرەی پێبدرێت.