ماڵپەڕی شەفافیەت داھاتی ھەفتەیەکی سلێمانی ئاشکرادەکات

26/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

داھاتی یەک ھەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، نزیکەی ٢٣ ملیار دینارە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی یەک ھەفتەی لە ماوەی ٢٠ی ئایار تاکو ٢٦ی ئایار بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داھات ٢٢ ملیار و ٨٨٠ ملیۆن و ٨٧٣ ھەزار و ١٦٢ دینار بووە، کە ١٩ ملیار و ٩٦٣ ملیۆن و ٣٣ ھەزار و ٢٤١ دیناری نەختینەیە و دوو ملیار و ٥٤٩ ملیۆن و ٧٨٣ ھەزار و ٦٧١ دیناری بەشێوەی چەکە و ٣٦٧ ملیۆن و ٨٥٧ ھەزار و ٢٥٠ دیناری مەقاسەیە.

رۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی پڕۆژەی شەفافییەتی لە داھات و خەرجی، لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین راگەیاند، کە داھاتی گەنجینەکانی ئەو سنوورە سات بە سات لە ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاودەکرێتەوە.