پەرلەمانتارێک: بودجەی وەبەرھێنان لە پرۆژەیاسای بودجەدا لە ئاستی پێویستەدا نییە

26/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پەرلەمانتارێک دەڵیت بودجەی دیاریکراوی وەبەرھێنان لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراقدا لە ئاستی پێداویستی و خواستی پارێزگاکاندا نییە.

حسێن سەعبەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراقدا، ٤٠ بۆ ٤٥ ترلیۆن دینار وەک بودجەی وەبەرھێنان دیاریکراوە کە ئەوەش بڕێکی زۆر کەمە و لە ئاستی پێداویستی و خواستی پارێزگاکان نییە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی وەبەرھێنان و لە چوارچێوەیەدا کێشەی زۆر دروست دەبێت.

وتیشی، یەکێک لە چارەسەر سەرەکییەکان بۆ کەمککردنەوەی کورتھێنان و کاراکردنی کەرتی تایبەت ئەوەیە بەشێک لە پرۆژەکانی وەبەرھێنان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بدرێتە کەرتی تایبەت و لەلایەن ئەوانەوەی جێبەجێ بکرێن.