شاڵاو کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە رێکخراوی ئازادی لاوان دەکات

26/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شاڵاو کۆسرەت رەسول (٢٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکە دەکات و دەڵێت، بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە لاوان بناغەی خەباتکردن و خزمەتکردن بوونە، لە دامەزراندنی یەکێتییەوە تا ئێستا ھەمیشە گەنجان و لاوان لەریزی پێشەوەی خەبات و داکۆکیکردن بوونەو ئایندەی حزب و حوکمڕانی بوونە.

دەقی پەیامەکەی شاڵاو کۆسرەت رەسول... 

بەڕێزان: سکرتاریەت و ئەندامانی رێکخراوی ئازادی لاوان

(٢٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لەئێوەو سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکەتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادەتان ببێتە مایەی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر.

رێکخراوی ئازادی لاوان، لە ماوەی رابردوودا وەک رێکخراوێکی تایبەت بە لاوان لەژێر دروشمی لاوان کۆڵەگەی سەرەکی کۆمەڵگان و ئایندەی میللەتەکەمانن توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بە لاوان بکات و ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێگەیاندنی لاوان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناکانیان.

بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە لاوان بناغەی خەباتکردن و خزمەتکردن بوونە، لە دامەزراندنی یەکێتییەوە تا ئێستا ھەمیشە گەنجان و لاوان لەریزی پێشەوەی خەبات و داکۆکیکردن بوونەو ئایندەی حزب و حوکمڕانی بوونە.

بۆ قۆناغی داھاتوو ئامانجمانە رێکخراوەکە بە خوێنێکی تازەو بەرنامەی تازەو ستافێکی تازە بەگڕوتینەوە کاربکەن و خزمەتی لاوان بکەن و دەرفەتی گونجاویان بۆ بڕەخسێنن، وەک ھەمیشەش لاوان پێشەنگی گۆڕانکارییەکان بن و بەتواناکانیان ببنە ھەوێنی پێشکەوتن و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگاکەماندا.