دەنگەکانی دەرەوەی وڵاتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا گەڕێندرانەوە ئەنقەرە

26/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای کۆتاییھاتنی پڕۆسەی دەنگدان لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەی وڵات بۆ خولی دووەمی سەرۆککۆماری تورکیا، دەنگەکان لەڕێگەی فڕۆکەوە گەڕێندرانەوە ئەنقەرە.

ئیسماعیل ئەمرا کارایڵ، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە لە گواستنەوەی دەنگەکاندا رێوشوێنی ئەمنی تایبەت گیراونەتەبەر.

وتیشی، بەراورد بە خولی یەکەم ئەم جارە رێژەی بەشداریکردن زیاتر بوو. لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەی وڵات پێنج رۆژ ماوەی دەنگدان ھەبوو. لەم ماوەیەدا ھاووڵاتییان بەشێوەیەکی چڕ بەشدارییان کرد. زۆرینەشیان کۆتایی ھەفتە دەنگیاندا.

لای خۆیەوە، ئۆنوورکڵچ ئەندامی ئەنجوومەنی ھەڵبژاردنی دەرەوەی وڵاتی جەھەپە، کە لە کاتی گواستنەوەی دەنگەکاندا وەک نوێنەری پارتەکەی ئامادەبوو، ئەوەی خستەڕوو کە پارتەکەی ھەموو ھەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە دەرەوەی وڵات زیاد بکات.

باسی لەوەشکرد، ھەموو ئەندامانی پارتەکەیان بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری چاودێری سندووقی دەنگەکان دەکەن تا ریزبەندی دەنگەکان تێکنەچێت.