ھەرێم کەمال ئاغا: گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە بەرێژەی ١٠% لە بودجەدا جێگیرکرا

25/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یەکێتی بەڵێنەکەی بردەسەر و بابەتی ( موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم و گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەرێژەی ١٠%ی مانگانە) لە پرۆژە یاسای بودجە جێگیرکرد.

ھەرێم کەمال ئاغا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لیژنەی دارایی لەدواین کۆبوونەوەدایە بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی لەسەر بودجە و بۆ تێپەڕاندنی ھەردوو ماددەی ١٣ و ١٤ی تایبەت بە شایستە داراییەکانی ھەرێم لەگەڵ فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگفتوگۆدان.

وتیشی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەروەک چۆن بەڵێنیدابوو کە پرسی بودجە و موچە و داکۆکیکردن لە قوتی ھاووڵاتیان پێشینەی کار و ئەرکەکانیبێت لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆش یەکێتی ئەو بەڵێنەی بردەسەر و بابەتی ( موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم،  مافی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانی لە بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرھێنان و گەشەپێدانی ھەرێمەکان، گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەرێژەی ١٠%ی مانگانە) لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ ، ٢٠٢٥ جێگیرکردووە.