سوڵتانی عومانی سەردانی تاران دەکات

24/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ھەنگاوێکدا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و تاووتوێکردنی دۆسیەی ئەتۆمی، سوڵتانی سەڵتەنەتی عومان سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەکات.

بریارە ھەیسەم بن تاریق سوڵتانی عومان رۆژی یەکشەممە بگاتە تاران و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە، دۆسیەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ میسر و رێکەوتنی ئەتۆمی تاووتوێ بکات.

 لە ساڵانی رابردوودا عوممان ھاوشانی عێراق رۆڵی گرنگی بینیوە لە ناوبژیوانی نێوان ئێران و رۆژئاوا، ھاوکات دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە، ھەوڵێک لە ئارادایە ئەم رێکەوتنە وڵاتانی عەرەبی بە گشتیی بگرێتەوە و میسریش بە گرنگترینی ئەو وڵاتانە داەەنرێت کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران راگیراوە.