حکومەتی ھەرێم ٢ ملیار و ٧٧١ ملیۆن دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون تەرخان دەکات

24/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٢ ملیار و ٧٧١ ملیۆن دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون تەرخان دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە،  حکومەتی ھەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر  خەرجکردنی بڕی ٢ ملیار و ٧٧١ ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕووبەرووبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون،و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و تەندروستیی گشتی لە ھەرێمی کوردستان.

نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی عێراق لەزیادبووندایە و بە  پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەسەرەتای ئەمساڵەوە ١٢٨ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوەو ١٨ توشبوویان گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لە پارێزگای زیقارن.