ئارێز عەبدوڵا دووەمین ڕۆمانی خانزاد بڵاودەکاتەوە

24/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆردی ژنانی ئازاد لە یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەنوسەران و روناکبیران و پەرلەمانتاران، کۆرێکی بۆ ئارێز عەبدوڵا سازکرد بەمەبەستی ناسادنی ڕۆمانی مێژوویی خانزاد.

لەو بارەیەوە ئارێز عەبدوڵا ڕایگەیاند، لەم رۆمانە تیشکم خستوەتە سەر رۆڵ و قارەمانی و سەردەمی فەرمان ڕەوای میری خانزاد کە لەڕووی سیاسی و دادپەروەری و خۆڕاکریەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لەناوچەکە

خانزاد رۆمانێکی مێژووییە، نوسەر وێنای چوار سەد ساڵ پێش ئێستای میرنشینی سۆران و لایەنە شاراوەکانی شۆڕە ژن و فەرمانڕەوایی میرنیشینی سۆرانی کردووە.