سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئۆکراین: بەمنزیکانە ھێرشی پێچەوانە دەکەینە سەر روسیا

24/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئۆکراین رایگەیاند، بەمنزیکانە ھێرشی پێچەوانە بۆ سەر روسیا ئەنجام دەدەن.

کیریل بودانۆڤ، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئۆکراین لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، لەپێناو رزگارکردنی خاکەکەیان لەژێر دەستی روسیا پێویستیان بە چەکی زیاتر ھەیە بەتایبەت فڕۆکەی جەنگی رۆژئاوا.
وتیشی، بۆ رزگارکردنی خاکەکەیان لەوە زیاتر کات بە فیڕۆنادەن و بەمنزیکانە ھێرشی پێچەوانە دەکەنە سەر روسیا.

سەرۆکی دەزگا ھەواڵگری ئۆکراین جەختیشیکردەوە، لانی کەمی چەک و تەقەمەنیان ھەیە و ھەموو ھێز و ئامرازەکانی بەردەستیان بەکاردەھێنن لەپێناو بەدەستھێنانی سەرکەوتن.