ئەمریکا: پشتیوانی ھێرشکردنە سەر خاکی روسیا لەلایەن ئۆکرانیاوە ناکەین

24/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گومانی لەو راپۆرتانە ھەیە کە باس لەوەدەکەن ئۆکراین بەو چەکانەی ئەمریکا پێشکەشیکردووە ھێرشیکردووەتە سەر خاکی روسیا و دووپاتیکردەوە وڵاتەکەی پشتیوانی ھێرشکردنە سەر خاکی روسیا ناکات.

دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری روسیا ھەواڵی تێکشکاندنی ھێرشێکی ئۆکراینی بۆ سەر ناوچەی (بیلگورود)ی سەر سنور بڵاوکردەوە، کە بەمەترسیدارترین ھێرشی ئۆکراین دادەنرێت لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشی ئۆکراینەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا گومانی لە راستی ئەو ھەواڵانە پیشاندا و رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی ھێرشکردنە سەر خاکی روسیا ناکات.

ھاوکات کۆشکی کرملین نیگەرانی قوڵی خۆی پیشاندا لە زیادبوونی کردەوەکانی چوونە ناو خاکی وڵاتەکەی و داوایکرد ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ رێگری لەو جۆرە کردەوانە.