بلینکن: لایەنەکانی سودان پابەندی ئاگربەست نەبن سزایان دەدەین

24/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمریکا ھۆشداریی دەداتە فەرماندەکانی سوپای سودان و ھێزی پشتیوانی خێرا، دووپاتیشی دەکاتەوە ئەگەر پابەند نەبن بە ئاگربەستەوە ھەردووکیان سزا دەدات.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست لە خورتوومی پایتەخت و باکووری ئەو وڵاتە بەڵام شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامە.

 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێکدادانەکانی بە تراژیدی و کاولکاری بۆ سودان وەسف کرد دەڵێت، ئەگەر عەبدولفەتاح بورھان و محەمەد حمێدتی پابەندی ئاگەبەست نەبن رووبەڕووی سزا دەبنەوە، ئەو لیژنەیە لە ١٢ ئەندام پێکھاتوە و ئەمریکا پشتیوانیی دەکات چاودێری بارودۆخەکە دەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە لە رێگەی لیژنەی چاودێرییەوە ئاگاداری پێشێلکردنی ئاگربەستەکە دەبن جێبەجێکردنیشی لە ئەستۆی سوپای سوودان و ھێزەکانی پشتیوانی خێرادایە.