ئەردۆغان و کڵچدار ئۆغڵو بەڵێنی بنیاتنانەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکان دەدەن

23/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەگەڵ نزیکبوونەوەی خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەردۆغان و کڵچدار ئۆغڵو بەڵێنی بنیتانانەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکان دەدەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی ھاوپەیمانی جمھوور، بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، بە راوێژکردن لەگەڵ ھاوبەشەکانیان لە نێو ھاوپەیمانێتی جمھوور بەبێ بچڕان بەردەوام دەبن لە بنیاتنانی تورکیای سەدە.

وتیشی، دوای بوومەلەرزەکان دەستکراوەبە بونیادنانی زیاتر لە ١٧١ھەزار بەشی سەربەخۆ کە لە ١٣٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون، ٣٦ ھەزار خانووی گوند و پێنج ھەزار تەویلە و گەوڕ پێکھاتوون و بنیاتنانەوەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت.

لای خۆیەوە، کەمال کڵچدارئۆغڵو کاندیدی ھاوپەیمانیی "میللەت" بۆ پۆستی سەرکۆمار و سەرۆکی گشتیی جەھەپە ئاماژەی بەوەکرد، بەدڵنیایییەوە خانوو، دووکانە رووخاوەکان بەھۆی بوومەلەرزەکانەوە سەرلەنوێ دروست دەکەنەوە بەبێ بەرامبەر تاپۆ و کلیلی ئەو خانووانەش دەدەنە زیانلێکەوتوان.