بڕی ٢٥٠ ملیار دینار بۆ زیانلێکەوتوانی دەستی رژێمی بەعس تەرخاندەکرێت

23/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کەریم شکور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، لەسەر داواکاری ئەوان حکومەتی عێراق ٢٥٠ ملیار دیناری تەرخانکرد بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی دەستی رژێمی بەعس.

کەریم شکور لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوابەدوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ محمد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین بە نووسراوێکی رەسمی داوای لێکردوە، کە بودجەیەک بۆ بەگەرخستنەوەی یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی دەستی رژێمی لەناوچووی بەعس دابین بکرێت.

وتیشی، ھەر لە بەر رۆشنایی داواکارییەکە، وەزیری دارایی عێراق بریاریداوە ٢٥٠ ملیار دینار بۆ بەگەڕخستنەوەی ئەم یاسایە تەرخان بکات کە تێیدا ھەموو زیانلێکەوتوانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق لێی سوودمەند دەبن لە سەرتاسەری عێراقدا بەتایبەت، خەڵکی خورماتوو کە زەرەرمەندی سەرەکی دەستی رژێمی لەناوچووی بەعسن.