لەئیستەنبوڵ ١٥ کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیردەکرێن

23/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی بە دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیلەوە چەند کەسێکیان دەستگیرکرد.

سەرچاوە دادوەرییەکانی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەیان راگەیاندووە، ماوەیەکی زۆرە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا چاودێری چەند کەسێک دەکەن کە لە چەند شارێکی تورکیا و بەتایبەتیش لە ئیستەنبوڵ زانیاری لەسەر زۆربەی ھاووڵاتیانی سوری و فەڵەستینی کە لە تورکیا دەژین کۆدەکەنەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان و ساغبوونەوەیان، دەرکەتووە ئەو باندە کە لە ١٥ کەس پێکھاتوون ھەموو جۆرە زیانیارییەک لەسەر ھاوڵاتیانی سوری و فەڵەستینی کە لە تورکیا دەژین کۆدەکەنەوە و بۆ دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل (موساد)_ی دەنێرن، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتیشدا ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەسەر داوای داواکاری گشتی ئیستەنبوڵ تەواوی ئەندامانی باندەکەیان دەستگیرکردووە.