دادگای تاوانەکانی بابل سزای لەسێدارەدانی بەسەر سەرکردەیەکی داعشدا دەسەپێنێت

23/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دادگای تاوانەکانی بابل سزای لەسێدارەدانی بەسەر سەرکردەیەکی داعشدا دەسەپێنێت، کە لێپرسراوی سەربازیی ولایەتی جەزیرە بووە لە سنوری پارێزگای ئەنبار.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دادگای باڵای تاوانەکانی پارێزگای بابل بەپێی حوکمەکانی ماددەی چوار لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەی دروست و چەند دانیشتنێکی دادگا، سزای لە سێدارەدانی بەسەر سەرکردەیەکی گرووپی تیرۆریستی داعشدا سەپاندووە کە لێپرسراوی سەربازیی ولایەتی جەزیرە بووە لە سنوری پارێزگای ئەنبار.

راشیگەیاندووە، بەپێی بەڵگە سەلمێندراوەکان کە تیرۆریستەکە پشتڕاستیکردونەتەوە و دانی پێداناون، لە ناوچەی سەقڵاوییە لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی تەقاندووەتەوە و بەھۆیەوە ٢٦ سەربازیی سوپای عێراق کوژراون.