محەمەد باقر قالیباف بۆ چوارەم جار بەسەرۆکی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرایەوە

23/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پەرلەمانی ئێران بۆ جاری چوارەم لەسەریەک محەمەد باقر قالیبافی بەسەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژاردەوە.

ئاژانسی ئیرانای رەسمی ئێران بڵاویکردەوە، لە پرۆسەی دەنگداندا بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف بۆ جاری چوارەم لەسەریەک بە سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ھەڵبژێردراوەتەوە، دەنگی ٢١٠ پەرلەمانتاری بەدەستھێنا و ئەلیاس نادران کە رکابەرێکی سەرەکی بوو ٤٧ دەنگی بەدەستھێنا و فەرەیدون عەباسیش کە کاندیدێکی تری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بوو حەوت دەنگی بەدەستھێنا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر لەو دەنگدانەدا عەبد رەزا میسری و موجتەبا زەنور بە جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردران.