تەندروستی عێراق: تاکو ئێستا ١٨ کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیانلەدەستداوە

23/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای کرد، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا ١٨ کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لە دەستداوە و ١٢٨ کەسیش دوچاری نەخۆشییەکە بوون. زۆرترینی حاڵەتەکانیش لە پارێزگای زیقار تۆمار کراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر نەخۆشییەکە لە قۆناغێکی سەرەتاییدا بێت، ئەگەری چاکبوونەوە زۆر زۆرە، بەڵام ئەگەر نەخۆشەکە دواکەوت لە ئاشکراکردنی ئەگەر مردن بەو ھۆیەوە زۆرە.

دەشڵێت، ئەرکی سەرەکی لە رووبەربوونەوەی پەتاکە دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەویش لە رێگەی بنبڕکردنی ئەو مێروانەی نەخۆشییەکە دەگوازنەوە.