رۆژی پێنج شەممە سایلۆکان بەڕووی جوتیاراندا دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
رۆژی پێنج شەممە سایلۆکان بەڕووی جوتیاراندا دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، گەنم پاش وەرگرتنی نمونە و دەرچوونی لەپشکنین وەردەگیرێت، بۆ ھەرتەنێکیش بڕی ھەشت سەدو و پەنجا ھەزار دینار دەدرێت بەجوتیار.
باسی لەوەشکردووە، بۆ ئەمساڵ لەسنوری پارێزگاکانی ھەرێم بڕی تەنھا سێ سەد وحەفتاو پێنج ھەزارتەن گەنم وەردەگیرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم دەڵێت، چل ملیار دینار خراوەتە سەر حساب بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم بۆ گەنمی ئەمساڵ، راستەوخۆ چەند ڕۆژ دوای وەرگرتنی گەنم لەجوتیاران چەکەکانیان پێدەدرێت لەماوەیەکی کەمدا لەبانکەکان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.
|