کاروانی یەکەمی دەرمانی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان گەیشتە گەرمیان
کوردسات نیوز
لەسەر داوای ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاروانی یەکەمی دەرمانی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان گەیشتە گەرمیان.
فراکسێۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لەسەر داوای کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دوای کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق بۆ رووبەرووبونەوەی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان، کاروانی یەکەمی دەرمان تایبەت بەو نەخۆشییە گەیشتە گەرمیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کاروانی دووەمیش کە ٦٢٧٣٥ پارچەی ترە و تایبەتە بە نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان دەگات گەرمیان.
|