ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە ڕێژەی ٢٨٠٪ زیادیکردووە

01/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە ڕێژەی ٢٨٠٪ زیادیکردووە.

لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ویلایەتی نیویۆرک ڕۆژانە ٢٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی عێراقی ھاوردە کردووە.


لە ڕاپۆرتی ھەفتانەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکادا ھاتووە، تێکڕای ھاوردەکردنی نەوت لە ھەفتەی ڕابردوودا لە ٩ وڵاتەوە ٥ ملیۆن و ٧٢٨ ھەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە، ئەم ژمارەیەش براورد بە ھەفتەی پێشووتر ١ ملیۆن و ٢٣٥ ھەزار بەرمیل زیاترە.


ڕاپۆرتەکەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکادا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەمریکا ڕۆژانە بە تێکڕای ٢٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی عێراق ھاوردە دەکات.


زیادبوونی ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ٢٧٠ ھەزار بەرمیلی ڕۆژنە دوای ئەوە دێت ھەفتەی ڕابردوو ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا تەنھا ٣٤ ھەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا.