وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پشتیوانی دادگاییکردنی سەرۆکی سوریا دەکات

23/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"کاسرین کۆلۆنا"وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، پشتیوانی دادگاییکردنی "بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا دەکات.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە وەڵامێکدا بۆ پرسیاری رۆژنامەنووسان وتی، بەڵێ پشتیوانیی دادگاییکردنی "بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا دەکات، چونکە سەدان ھەزار کەس لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە کوژراون و ھەروەھا چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی سوریاوە بەرامبەر بە مەدەنییەکان بەکارھێندراوە. 

وتیشی، روبەڕوبوونەوەی تاوان و بەسزا گەیاندنی تاوانباران، بەشێکە لە دیپلۆماسییەتی فەڕەنسا. 

ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ھاوکاتە لەگەڵ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و کەنداو.