سەربازێکی ئەمریکی بەھۆی ئەشکەنجەدانی ھاوکارێکی لە ھەرێمی کوردستان سزادرا

23/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دادگای ئەمریکا سزای ھاووڵاتییەکی وڵاتەکەی دەدات بەھۆی ئەشکەنجەدانی ھاوکارێکی بۆ ماوەی ٣٩ رۆژ لە ھەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دادی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دادگای فیدراڵی ئەمریکا سزای روس رۆجیو تەمەن ٥٤ ساڵی خەڵکی ویلایەتی پێنسلڤانیای داوە بەھۆی ئەشکەنجەدانی ھاووڵاتیەکی وڵاتی ئیستۆنی لە ساڵی ٢٠١٥ لە ھەرێمی کوردستان.

ھەروەھا ئەو کەسە ھەوڵیداوە کارگەیەکی دروستکردنی چەک بە نایاسایی لە ھەرێمی کوردستان دروستبکات.

سزای ئەو کەسە کە دادگا بۆی بڕیوەتەوە بریتییە لە زیندانیکردنی ھەتاھەتایی و چەندین تۆمەتی دیکەشی ھەیە لەوانە ناردنی چەک بۆ عێراق بێ رەزامەندی وەزارەتی دەرەوە و بەقاچاغبردنی کەلوپەل و سپیکردنەوەی پارە.