بومەلەرزەیەک باکوری خۆرئاوای ئێرانی ھەژاند

23/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ پلە بە پێوەری رێختەر، باکوری خۆرئاوای ئێرانی ھەژاند و بەھۆیەوە ١٧ کەس برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە.

ناوەندی بومەلەرزەزانی سەر بە دامەزراوەی جیۆفیزیایی لە زانکۆی تاران رایگەیاند، بومەلەرزەکە سەعات ٦ی ئێوارەی دووشەممە بووە، بە قوڵایی ٨ کیلۆمەتر. 

ھەروەھا بومەلەرزەکە ١٩ کیلۆمەتر لە شاری "سەراب" و ٢٥ کیلۆمەتر لە شاری "ترکمانشای" و ٢ کیلۆمەتر لە پارێزگای "ئازەربایجان"ی خۆرھەڵاتەوە دوور بووە. 

میدیاکانی ئێرانیش لە زاری شانەی قەیرانەکانی ئەنجومەنی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرھەڵات بڵاویکردەوە، بەھۆی بومەلەرزەکەوە، ١٧ کەس برینداربوون و چارەسەرکراون، زیانیش بە چەندین بینا و باڵەخانە گەیشتووە.