ئارێز عەبدوڵا: ئەوەی لە پەرلەمان روویدا پێچەوانەی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی بوو

22/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، بەشێکی زۆری پێکھاتەکان لەژێر فشاردا بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە و ئەوەی روویدا زیانی زۆری بە سازانی نیشتمانی گەیاند.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان روویدا پێچەوانەی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتییە و زیانی زۆری بە سازانی نیشتمانی گەیاند. 

راشیگەیاند، بەشێکی زۆری پێکھاتەکان لەژێر فشاردا بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمانیان کردووە و پارتی پێکھاتەکانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردەھێنێت و ئەوەی روویدا بە تەواوی پرسی پێکھاتەکانی خستە ژێرپرسیارەوە.