پارێزگاری واست: بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بەشی نیوەی پێداویستییەکان ناکات
کوردسات نیوز
ژمارەیەک لە پارێزگارەکانی عێراق رەخنە لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دەگرن کە لە پرۆژەیاسای بودجەدا دیاریکراوە و دەڵێن لەئاستی نیوەی پێداویستییەکانیشدا نییە.
محەمەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست رایگەیاند، ھەموو پارێزگاکانی عێراق پلانی پرۆژەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئامادەیە و چاوەڕوانی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراقن، داواشیان کردووە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لە پرۆژەیاسای بودجەدا زیاد بکرێت، چونکەی ئەوەی ئێستا دیاریکراوە بڕێکی زۆر کەمە و سەرجەم پارێزگارەکانیش رەخنەو گلەییان لێی ھەیە و داوای زیادکردنیان کردووە.
وتیشی، ئەگەر ئەوەی لە پرۆژەیاسای بودجەدا بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان تەرخانکراوە وەک خۆی پەسەند بکرێت، بۆ پارێزگایەکی وەک واست بەشی ٣٠% پێداویستییەکانی و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ناکات کە پلانی پێشوەختیان ھەیە و ھەموو ئامادەکارییەکیشیان کردووە.
|