تیم سکوت دەبێتە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا

20/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ یەکەم جار سیناتۆرێکی رەشپێست دەکاتە کاندید بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی و دەبێتە رکابەری ترەمپ.

تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا سیناتۆر تیم سکوت لە سەر ویلایەتی ساوس کارۆلینای وەک کاندیدی پارتەکەی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید کردووە و چاوەڕوانیش دەکرێت، رۆژی دوو شەممە ئەو سیناتۆرە بە رەسمی کاندیدبوونی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا رابگەیەنێت کە تەنھا سیناتۆری رەشپێستە کۆمارییەکانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سیناتۆر تیم سکوت لەگەڵ چەند کاندیدێکی تر لە ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی کۆمارییەکان بە مەبەستی بوون بە کاندیدی رەسمی ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەبنە رکابەری دۆناڵد ترەمپ و دواتر ھەر یەکێکیان سەرکەوتوو بێت رووبەڕووی جۆبایدن کاندیدی دیموکراتەکان دەبێتەوە.