ئەردۆغان: دەرفەت ماوە بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ بەشار ئەسەد

20/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی تورکیا دەڵێت، تائێستاش دەرفەت ماوە بۆ ئاشتبوونەوە و بەدیھێنانی ئاشتی لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لە پێناو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سی ئێن ئێن رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بەو پێیەی ھاوپەیمانێکی سەرەکی تورکیا و سوریایە، ھەوڵی زۆر دەدات بۆئەوەی ئەو دوو وڵاتە پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و جارێکی تر لە سەرجەم بوارەکاندا ھاوکاری یەکتر بکەن بەتایبەتیش کە سوریا و تورکیا دوو وڵاتی دراوسێی یەکترن و سنورێکی زۆر بە یەکیانەوە دەبەستێتەوە.

وتیشی، تورکیا ئامادەیە رابردوو لە بیر بکات و لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ سوریا بکاتەوە و دەرفەتیش لە بەردەمدا ھەیە بۆ ئاشتبوونەوە و بەدیھێنانی ئاشتی لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لە پێناو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان، بەڵام بەو مەرجەی دیمەشق پشتیوانی ئەنقەرە بکات لە دژایەتیکردنی ھێزە کوردییەکان کە ئەردۆغان بە ھەڕەشە لەسەر سوریا و تورکیا وەسفیکردوون.