موحسین مەندەلاوی: رۆژی دوو شەممە پرۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکرێت

20/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە دەنگ لەسەر پرۆژەی یاسای بودجەی گشتی دەدرێت کە بۆ ماوەی سێ ساڵ کاری پێ دەکرێت.

موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھیچ کێشە و ئاستەنگێک لەبەردەم بریاردان لە پرۆژەی بودجە نییە و ھەموو ھێزە سیاسییەکانیس رازین بە پەسەندکردنی.

وتیشی، ھەر لەسەر ئەو بنەمایە رۆژی دوو شەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ  لەسەر پرۆژەکە دەدات.

پرۆژەی یاسای بودجەی گشتی عێراق لە ١٣_ی ئازاری رابردوودا لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.