نەتەوەیەکگرتووەکان: یەک ملیار کەس لەبەردەم ھەڕەشەی توشبوون بە کۆلێرادان

20/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ھۆشداریی دەدات بەرامبەر بە تەشەنەسەندنی نەخۆشی کۆلێرا لە ٤٣ وڵاتی جیھاندا و دووپاتی دەکاتەوە یەک ملیار کەس لە بەردەم ھەڕەشەی توشبوونن بە پەتاکە.

نەتەوەیەکگرتوەکان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەگەڵ ھەبوونی تواناکانی راگرتنی پەتاکە بەڵام سەرچاوە سەرەکییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردوە، رێکخراوی تەندروستی جیھانیش دەڵێت، بۆ رووبەرووبوونەوەی پەتاکە پێویستییان بە ٦٤٠ ملیۆن دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەڵمەتەکانی کوتان لە ٤٣ وڵاتی جیھان زۆر دواکەوتووە و ئەوەش وای کردوە رەوشەکە خراپتر ببێت.

بەپێی ئامارێک لەسەرەتای ئەم ساڵەوە، تا ئێستا کۆلێرا لە ٢٤ وڵاتدا بڵاوبوەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو تا ئەم وادەیە لە ١٥ وڵاتدا تۆمار کرابوو.