جێگری سەرۆکی ئێران داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ڕیاز دەکات

01/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لێپرسراوێکی باڵای حکومەتی ئێران، بە پێویستی دەزانێت بە زووترین کات پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز ئاسایی بکرێتەوە.

ئیسحاق جیھانگیری جێگری سەرۆکی ئێران، ڕایگەیاند، تاران پێی باشە بە زووترین کات بگاتە لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی سعودیە، بە مەرجێک ڕیاز جموجۆڵەکانی بۆ تێکدانی ڕەوشی ناوچەکە ڕابگرێت.
وتیشی، ئێران ڕۆڵێکی گرنگی لە دۆسییە ھەرێمییەکاندا ھەیە و پێویستە ڕێز لە ڕۆڵی ئەو وڵاتە، بگیرێت.


بە وتەی جێگری سەرۆکی ئێران، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە ساڵی ٢٠١٦ کە بەھۆی ھەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران دروستبوو، جۆرێک لە ناپاکیی بوو لە بەرامبەر گەلی ئێران.


پێشتریش، محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە لە چاوپێکەوتنێکدا ھیوای خواستبوو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران ئاسایی بکرێتەوە.